لێژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرت بۆ خوێندنەوەی دووەمى پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکردن ئامادە ده‌كات
بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و تاووتوێکردنی چەند سەرنج و تێبینییه‌كی یاسایی سەبارەت بە پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکردن لە ھەرێمی کوردستان-عێراق، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٩/١٨ ، لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ماددە و بڕگەکانی پێشنیازه‌یاساكه تاووتوێ كران بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتى لێژنه‌كه له‌باره‌یه‌وه و دواتر ئاراسته‌كردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان تا خوێندنەوەی دووەمى بۆ بكرێت و ەکو یاسایه‌ك لە داهاتوودا کاری پێبکرێت.