شاندێکی لێژنەی شارەوانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار سەردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
له درێژه‌ی سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانیدا بۆ پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان بەمەبەستی چاودێری و بەدواداچوون و ئه‌نجامدانی دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ دامەزراوە جیاوازەکاندا، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/٨/٣١، شاندێكى لێژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار، به‌سه‌رۆكایه‌تیی لوقمان وه‌ردى، سه‌رۆكی لێژنه و ڕزگار عیسى سوار، جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و ئه‌ندامیه‌تیی د. زێدان ڕه‌شید خان، ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، شیرین یونس، ئه‌ندامانى لێژنه‌كه، سەردانی پارێزگای سلێمانیى کرد.
له‌و سه‌ردانه‌یدا شاندی لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، لەگەڵ ھەریەک لە سەرۆکی شارەوانی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزار و بەرێوەبەری شوێنەوار، سەرۆکی شارەوانیی قەزاکانی سنووری سلێمانی، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی و دەوروبەر و بەڕێوەبەری ئاوی قەزاکانی سنووری سلێمانی كۆبووه‌وه و بەشێوەیەکی گشتی چه‌ندین پرسی گرنگ گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، له‌وانه پرسی دەستدرێژی و زێدەڕۆیی کردنەسەر زەوی و موڵکی گشتی، خزمەتگوزاریی ئاو و ئاوەرۆ لە سەنتەری پارێزگا و قەزاکانی، خزمەتگوزاریی خۆڵ و خاشاک چارەسەرییه‌كان، پەرەپێدان بە کەرتی گەشتیاری و پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکان، پِرۆژە تەواونەکراوەکان، ئاودێری و پاراستنی سەوزایی شار، کێشەی ئیفرازی زەوی و قەرەبووکردنەوەی خاوەن موڵکەکان، ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای بەخاوەنکردنی خانووەزێدەڕۆکان و کێشە و کرفتەکانی بانەوانی و ڕسومات.