بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قیامە
لێژنەی ئەوقاف و كاروبارى ئاینی پیرۆزبایی لە کریستیانەکانی کوردستان دەکات
![](/media/14418/kurdistan_parliament_dsp.jpg?center=0.17647058823529413,0.44654088050314467&mode=crop&width=800&height=600&rnd=133254975160000000)
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح، سڵاوی خوای گەورەی لەسەربێت، بەناوی لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی له پهرلهمانی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم خوشك و برایانی كریستیان لە ھەرێمی کوردستان دەکەین. ھیوادارین جەژنی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی و کۆتاییھاتنی ھەموو ناخۆشییهک بێت، ببێتە ھەوێنی برایەتی و بەیەکەوەژیان و بەرجەستەکردنی زیاتری بەھامرۆییەکان لەنێوان پێکھاتەکانی کوردستان، ھەمووان بەیەکەوە کار بکەن لەپێناو زیاتر پێشخستنی کوردستان.
بێگومان كریستیانهكانیش پێكھاتەیهكی ڕەسەن و دێرینی كوردستانن، ھەمیشە فاکتەری ئارامیی کوردستان بوونە، ھیوای جەژنێکی پڕ لە خۆشی و ئارامییان بۆ ئەخوازین.
لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە پەرلەمانی كوردستان
٢٠٢٣/٤/٩