د. هێمن هەورامی پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی پارتی چاکسازیی تورکمان دەکات
بەبۆنەی یادى ١٨ ساڵەی دامەزراندنی پارتە تێکۆشەرەکەتان، پارتی چاکسازیی تورکمان، جوانترین پیرۆزبایی لە سەرۆک و جێگر و ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم و هیوای بهردهوامیی و پێشكهوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
خهبات و تێكۆشانی پارتهكهتان بهرز دهنرخێنین له قووڵكردنهوهی گیانی برایهتی و تهبایی و پێكهوهژیان لهنێوان گشت پێكهاته جیاوازهكانی ههرێم و داكۆكیكردن له دهسكهوتهكان. پارتەکەتان یەکێکە لەو پارتانەی خەبات دەکات بۆ فەراهەمکردنی مافەکانی پێکهاتەی تورکمان و سەرجەم پێکهاتەکانی دیکەی کوردستان.
پێکەوەژیانی پێکهاتە ئاینی و نەتەوەیی و سیاسییەکانی کوردستان، بووەتە سیما و ناسنامەی کوردستان و پێویستە هەموومان بیپارێزین و زیاتر قووڵتری بکەینەوە و ڕێگری لە هەر هەوڵێکی نەخوازراو بکەین کە بیەوێت کار لەو پێکەوەژیانە بکات.
تورکمانەکان، پێکهاتەیەکی ڕەسەنی کوردستانن و هاوبەشی ڕاستەقینەن لە ژیان و ژیاریی وڵات، پێویستە هەردەم ڕێز لە خەبات و قوربانی و بەشداریی کارایان بگیرێت لە سەرجەم بوارەکانی ژیاندا.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم، هەر شادبن.
د. هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان