به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاوێژكاری سه‌باره‌ت به کەمپینی کارکردن بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجەی گشتیی هه‌رێم بەڕێوەچوو
بەمەبەستی ڕاگۆڕینەوە و گفتوگۆکردن، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٣/٤/١٧، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاوێژكاریی سه‌باره‌ت به کەمپینی کارکردن بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجەی گشتیی هه‌رێمی كوردستان کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه نوێنه‌رانى زیاتر لە ٥٠ ڕێکخراوی ناحکوومی و سەندیکا و کۆمەڵە له سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی هاوپەیمانیی شەفافیەت و لێپرسینەوە و تۆڕی گەشەپێدانی پێڕەو و ژماره‌یه‌ك چالاکوانی مەدەنی ئامادەیبوون، هۆکارەکانی نەبوون و نەناردنی پڕۆژەیاسای بودجە و هەنگاوەکانی ئامادەکاری بۆ پڕۆژەیاسای بودجە، ناوەڕۆکی سەرەکی و گرنگی نێو کۆبوونەوەکە بوون و گفتوگۆیەکی تێروتەسەل و ڕوونکردنەوەیەکی هەمەلایەنە له‌باره‌یانه‌وه خرانەڕوو.
له‌لایه‌ن به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، بوونی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی هەرێمی كوردستان بە گرنگ و پێویست زانرا و پەرلەمانی کوردستانیش هەمیشه هاوکار بووە بۆ کارکردنی جدی لەوبارەیه‌وە.