لێژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له مافى مرۆڤ چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كات
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه ٢٠٢٣/٤/١١، لێژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له مافى مرۆڤ، به‌سه‌رپه‌رشتیى گوڵستان سه‌عید، جێگرى سه‌رۆكى لێژنه و ئاماده‌بوونى ئه‌ندامانى و ڕاوێژكارانى لێژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجام دا.
سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌و نووسراو و سكاڵایانه‌ى ئاراسته‌ى لێژنه‌كه كرابوون خوێندنه‌وه‌یان بۆ كرا و دواى گفتوگۆكردن و ئه‌وانه‌ى پێویستیان به وه‌ڵامدانه‌وه هه‌بوو وه‌ڵام درانه‌وه، ئه‌وانه‌ى تریش ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان كران بۆ كارى پێویست.
پاشان گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر تووشبووانى نه‌خۆشیى ئۆتیزم له كوردستان به‌پێى ڕاپۆرتى ڕێكخراوه‌كان ڕێژه‌كه به‌ره‌و زیادبوونه، بۆیه بڕیار درا له‌لایه‌ن لێژنه‌كه‌وه به‌دواداچون بۆ ئه‌م بابه‌ته بكرێت.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا به‌پێكهێنانى دوو لێژنه‌ى لاوه‌كى بۆ ئاماده‌كردن و نووسینى ڕاپۆرت له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له پێشنیازى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى به‌هه‌مواركرنه‌وه‌ى مادده‌کانی ٧٦ و ٧٧، لە یاساى ژماره (٥)ى ساڵى (٢٠٢٢)ى چاودێریى نه‌وجه‌وانان و پێشنیازه‌یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌شكه‌نجه‌دان و خراپ مامه‌ڵه‌كردن له هه‌رێمى كوردستان-عێراق) كرا، كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مان پێشكه‌ش كراوه و له دانیشتنى ژماره (١)ى ئاسایی خولی به‌هاره ڕۆژى چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتى ٢٠٢٣⁄٣⁄١، خوێندنه‌وه‌ى بۆ كراوه.