لێژنهى كشتوكاڵ و ئاودێری پڕۆژەیاسای كەرەنتیی كشتوكاڵی تاووتوێ دەكات
بەمەبەستی تاووتوێكردن و چۆنیەتیی دەوڵەمەندكردنی پڕۆژەیاسای كەرەنتیی كشتوكاڵی، ڕۆژی سێشهممه ٢٠٢٣/٤/١٨، لێژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری، بەسەرپەرشتیی شوان زرار، جێگری سەرۆكی لێژنه و ئامادەبوونی ئەندامانى و ڕاوێژكارانى لێژنەكە كۆبووهوە.
لە كۆبوونەوەكهدا، تاووتوێی ئەو نووسراوانە كرا كە ئاراستەی لێژنەكە كرابوون، دوای گفتوگۆكردنیان ئەوانەی پێویست بوون ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كران.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا و بەئامانجی گفتوگۆكردنی و دەوڵەمەندكردنی پڕۆژەیاساكە، تاووتوێی پڕۆژەیاسای كەرەنتینى كشتوكاڵی كرا كە ئاراستەی لێژنەكە كرابوو.