لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزان لە موسڵمانانی کوردستان پیرۆز دەکات
![](/media/14542/kurdistan-parliament-bphoto.jpg?center=0.0514018691588785,0.44658493870402804&mode=crop&width=800&height=600&rnd=133287791200000000)
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، بەناوی لێژنەی ئهوقاف و كاروباری ئاینی له پهرلهمانى كوردستان پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان دەکەین.
داواکارین خوای گەورە ڕۆژوو و نزا و خواپەرستیی هەموولایەكی قبوڵ کردبێت و ئەم جەژنەیەش بکاتە مایەی خێر و خۆشی و ھەوێنی لێکنزیکبوونەوە و ھاوھەڵوێستیی سەرجەم لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفتەکان و پاراستنی دەسکەوتەکان و خزمەتێکی باشتری خەڵکی کوردستان بکەن و بەرژەوەندییە بالاکانی خەڵک و خاکی کوردستان بپارێزن.
بەھیوای جەژنێکی پڕ لە خۆشی بۆ ھەموولایەک.
لێژنەی ئهوقاف و كاروباری ئاینی لە پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢٣/٤/٢٠