په‌یامی لێژنه‌ی كاروبارى شه‌هیدان له ساڵیادی تاوانی جینۆسایدكردنی كوردانى فه‌یلى
چل و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، سه‌رانی به‌عس ده‌ستیانبرد بۆ ئه‌نجامدانی تاوانێكی گه‌وره له زنجیره تاوانه‌كانی جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد، ئه‌ویش تاوانی جینۆسایدكردنی خوشك و برایانمان له كوردانی فه‌یلی بوو، له‌ڕێگه‌ی بێسه‌روشوێنكردنی به‌شێكی زۆریان و پاشان زه‌وتكردنی سه‌رجه‌م ماڵ و موڵك و سامانی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌یان و وه‌ده‌رنانی خاوخێزانه‌كانیان له‌سه‌ر زێدی خۆیان، له‌بارو‌دۆخێكی وه‌هادا كه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو به‌هایه‌كی ئاینی و مرۆڤدۆستانه و سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی مرۆڤ بوو، به‌پێی په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كه عێراق خۆشی له‌مێژه‌وه ئیمزای له‌سه‌ر كردبوون و له‌سه‌ریبوو پێیانه‌وه پابه‌ندبێت.
كوردانی فه‌یلی هیچ تاوانێكیان نه‌بوو تا وه‌ها دڵَڕه‌قانه ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا بكرێت، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه كوردبوون. دواتر له تاوانی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان و ئه‌نفاله‌كانی گه‌رمیان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانی دیكه‌دا، پتر بۆ جیهان ڕوون بۆوه كه ڕژێمی به‌عس به چ پیلانێكی نامرۆڤانه ده‌یه‌وێت بوونی گه‌لی كورد بسڕێته‌وه و له‌و پێناوه‌شدا ده‌ست له هیچ تاوان و ئامراِزێك ناپارێزێت.
له‌ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌و تاوانه بێوێنه‌یه‌دا، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ قوربانییه‌كانی و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕِێگه‌ی ڕِزگاریی گه‌لی كوردستان داده‌نه‌وێنین، داواكاریشین له حكوومه‌تی عێراق، وه‌ك میراتگری ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه یاساییه‌ی ده‌وڵَه‌تی عێراق، هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك بگرێته‌به‌ر بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانییانی ئه‌و تاوانه و گشت تاوانه‌كانی جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد كه له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه ئه‌نجام دراون، هه‌روه‌ها به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵبستێت له سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واری ئه‌و تاوانانه له‌سه‌ر كه‌سوكاری قوربانییه‌كان.
لێژنه‌ی كاروبارى شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانییانی سیاسی له په‌رله‌مانی كوردستان
٢٠٢٣/٤/٥