پەیامی پیرۆزبایی د. هێمن ههورامی بەبۆنەی یادی بیست و نۆ ساڵەی دەرچوونی گۆڤارى گوڵان
بهڕێزان سهرنووسهر و ستاف و تهواوی كارمهندانی گۆڤارى گوڵان..
بەبۆنەی ٢٩ ساڵ دەربازبوون بەسەر دەرچوونی ژمارەی یەکەمی گۆڤاری سەنگینی گوڵان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و کارمەندان و خوێنەرانی دەکەم.
گوڵان لە چرکەساتی دەرچوونییەوە میدیایەكی جیاواز و سەنگینی کوردستان بووه و لەکاتی دەرچوونی ڕێڕەوێکی نوێی لە ڕاگەیاندنی کوردستان هێنایە کایەوە و بووە سەکۆیەکی دیار و کاریگەر بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان و بنکەیەک بۆ گردبوونەوەی ناوە دیارەکانی ڕۆژنامەوانی و ئەدەبیاتی کوردستان، تا ئێستاش و سەرەڕای تێپەڕبوونی ئەو هەموو ساڵە گوڵان توانیویەتی لە ناسناوە سەنگینەکەی و گردبوونەوەی کەسانی شارەزا و نووسەرە دیارەکان بەردەوام بێت.
هیوادارین لە ئایندەش گوڵان لە پێشڕەوی و جیاوازیی کارکردنی بەردەوام بێت و هەر بە سەکۆیە دیار و سەنگینەکەی خەڵک و ناوە دیارەکانی ڕۆژنامەگەری و ئەدەبیاتی کوردستان بمێنێتەوە.
جارێکی دیکەش پیرۆزباییتان لێدەکەینەوە و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆدهخوازین.
د. هێمن ههورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢٣/٤/٢٢