Skip to the content
Menu

په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی سه‌رى ساڵی نوێی بابلى-ئاشوورى (جه‌ژنی ئه‌كیتۆ)

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی (ئەکیتۆ)، سەری ساڵی نوێی بابلى-ئاشوورییەوە، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خوشک و برایانى كلدان سریان ئاشوور له ھەرێمی   کوردستان و جیهان دەكەین، ھیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و پێكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان سەرجەم پێكھاتەكانی كوردستان و عێراق بەگشتی و پتەوتربوونی پەیوەندییە فەرھەنگی و كۆمەڵایەتییەكان. جێگه‌ی خۆشحاڵیشمانە كە خوشك و برایانی كریستیان بەوپەڕی ئازادییەوە لە ھەرێمی كوردستان وەك ئارامترین شوێن لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە پیادەی سرووتەكانی جەژن و بۆنە تایبەتییەكانیان دەكەنەوە، ئومێدەوارین ئەم سەقامگیری و ئارامییە بپەڕێتەوە بۆ تێكڕای ناوچەكانی دیكەی وڵاتەكەمان و جارێكی دیكە ڕووبەڕووی ئەو نەھامەتییانە نەبنەوە كە لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە ناوچەكانی تری عێراق دووچاری ھاتن، ھەموو ڕِۆژێكتان ھەر خۆشی و جەژن بێت.
سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان
٢٠٢٣/٤/١