پەیامی پیرۆزبایی د. هێمن هه‌ورامی بەبۆنەی شەست و چوار ساڵە‌ی دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات
بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان
به‌بۆنەی یادی ٦٤ ساڵە‌ی به‌ئاشكرا وەشانی ڕۆژنامەی خەبات، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سه‌رنووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسان و سه‌رجه‌م ستافی ڕۆژنامه ئازیزه‌كه‌تان ده‌كه‌م، و هیوای به‌رده‌وامی و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازم.
ڕِۆژنامەی خەبات بە درێژایی خەباتی خەڵکی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتدارەکانی بەغدا و تا ئێستاش لە بەرەی پێشەوەی خەبات و تێکۆشان‌دا بووە، سەرەڕای بەجێگەیاندنی ئەرکی ڕِۆژنامەوانیی و رووماڵکردنی رووداوەکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان، قوتابخانەیەکیش بووە بۆ پێگەیاندنی کادیر و سەرکردە.
ناسنامەی خەبات راستگۆیی و خستەڕووی مەزڵوومییەتی خەڵکی کوردستان بووە، و هەر بەو راستگۆیەشی ناسراوە.
ئومێدەوارین خەبات لە خەباتی نەپسانەوەی نیشتمانی و پیشەییبوونی بەردەوام بێت و هەمیشە به سه‌كۆ و سه‌نگه‌ره ڕاستگۆ و بەرگریکارەکەی مافى خەڵک و خاکی کوردستان بمێنێتەوە. دووباره پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوادارم هەمیشە له پێشەنگ دابن.
د. هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٤ی نیسانی ۲‌۰۲۳