Skip to the content
Menu

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١)ی ئاسایی خولى به‌هاره‌ى ڕۆژی ٢٠٢٣/٣/١

بەرنامەی کار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (٢٠) و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨)و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢٣/٣/١ به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: یەك دەقیقە بێدەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان و عێراق لەگەڵ مارشی نەتەوەیی.
دووه‌م: كردنەوە و وتەی بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان تایبەت بە خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردن، لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٧)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
سێیەم: وتەی بەڕێزان سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بەبۆنەی كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان - عێراق، لە (٣) سێ خولەك زیاترنەبێت.
چوارەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازە یاسا و بڕیارانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی بڕگەی (پێنجەم) لە ماددەی (٧٨) و ماددەكانی (٧٩،٨٠) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
١ - پێشنیازەیاسای (بەڕەنگاربوونەوەی ئەشكەنجەدان و خراپ مامەڵەكردن لە هەرێمی كوردستانـ-عێراق).
٢ - پێشنیازەیاسای (بەڕەنگاربوونەوەی گزیی زانستی).
٣ - پێشنیازەیاسای (ناوەندی وەرگێڕانی سەرچاوە زانستییەكان لە هەرێمی كوردستان).
٤ - پێشنیازەبڕیاری (تایبەت بە بەخاكسپاردنی شەهید).
٥ - پێشنیازەیاسای (هەمواری دووەمی یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٩ یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لە سنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان -عێراق).
پێنجەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (كار لە هەرێمی كوردستان)، به‌پێی حــوكمی مــادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
شەشەم: خستنەڕوو و دەنگدان لەسەر ئەم یاسایانەی خوارەوە، كە بە بڕیاری سەرۆكایەتیی هەرێم گەرێندراونەتەوە بۆ پەرلەمان، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددی (٩٥) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
١ یاسای ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠٢٢ یاسای (گرتنی كاڵای قاچاغ و قەدەغەكراو لە مامەڵەپێكردن لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، كە بە بڕیاری ژمارە (١٥)ی ساڵی ٢٠٢٢ی سەرۆكایەتیی هەرێم بەشێوەیەكی (جزئی) گەڕاندرایتەوە بۆ پەرلەمان بۆ چاوپێخشاندنەوە بە خاڵی (٧) لە بڕگەی (دووەم) و هەڵگرتنی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (٣)ی یاساكە.
٢ - یاسای ژمارە (١١)ی ساڵی ٢٠٢٢ یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، كە بە بڕیاری ژمارە (١٦)ی ساڵی ٢٠٢٢ی سەرۆكایەتیی هەرێم بەشێوەیەكی (جزئی) گەڕاندرایتەوە بۆ پەرلەمان بۆ چاوپێخشاندنەوە بە بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (٤٢)ی یاساكە.
٣ - یاسای ژمارە (١٧)ی ساڵی ٢٠٢٢ یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان-عێراق)، كە بە بڕیاری ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢٣ی سەرۆكایەتیی هەرێم بەشێوەیەكی (جزئی) گەڕاندرایتەوە بۆ پەرلەمان بۆ چاوپێخشاندنەوە بە بڕگەی (پێنجەم) لە ماددەی (١٣)ی یاساكە.
حەوتەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئەم ئه‌ندام په‌رله‌مانانەی لە خوارەوە ناویان هاتووه‌ لە ئەندامیەتیی پەرلەمان، به‌پێی حوكمی خاڵی ( ١، ٢) له‌ بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (٢٥) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
١ - شێركۆ جودت مصطفی
٢ - ابوبكر عبدالله سعید
٣ - اسماعیل علی طه.
٤ - سەرچنار احمد محمود.
٥ - هلز احمد محمد حسن.
٦ - علی حمەصالح طه.
٧ - كاظم فاروق نامق.