Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی هاوخه‌میی خۆى گه‌یانده‌ گه‌ل و وڵاتی توركیا

به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پرسە و سه‌ره‌خۆشی و ده‌ربڕینی هاوخه‌میی خۆی به‌ گه‌ل و وڵاتی توركیا بۆ قوربانییانی بوومه‌له‌زه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردووی توركیا كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ به‌ هه‌زاران كه‌س بوونه‌ قوربانی، ئه‌مڕۆ دووشەممە ۲۰۲٣/٢/١٣، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی گشتیی وڵاتی توركیای له‌ هه‌ولێر كرد و له‌لایه‌ن مه‌مه‌د مه‌ولود یاكوت، کونسوڵی گشتیی ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان پێشوازیى لێكرا.
له‌ دیدارێكدا، د. هێمن هه‌ورامی، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی قووڵی خۆى بۆ كونسوڵى توركیا ده‌ربڕی و له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه‌ بۆ كه‌سوكارى قوربانییانی بوومه‌له‌زه‌كه‌ و گه‌ل وڵاتی توركیا.
له‌ به‌رامبه‌ردا كونسوڵی گشتیی توركیا، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، هاوخه‌می و هه‌ڵوێستی مرۆڤدۆستانه‌ و هاوكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند.