د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له جێگری كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی کوردستان كرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٣⁄٢⁄٢١، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازیی له جه‌یمی هامڵ، جێگری كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا لە ھەرێمی کوردستان کرد كه به‌مه‌به‌ستى ماڵئاواییكردن و ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی كردبوو.
له دیدارێكدا كه خاتوو كاسرین شا‌و، جێگری نوێی كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا یاوه‌رى جێگرى پێشووی كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا بوو، د. هێمن هه‌ورامی، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئه‌رك و كاره‌كانی جێگرى كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا ده‌ربڕی كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی ئه‌ركه‌كه‌یه‌وه كاری له‌سه‌ر كردووه و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ خواست له ئه‌رك و په‌رپرسیاریه‌تیی داهاتوویدا. هاوكات پیرۆزبایی له جێگری نوێی كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك جێگرى نوێی كونسوڵی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركه تازه‌كه‌یدا.
ھەر لە دیدارەکەدا، ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمى كوردستان و عێراق و گفتوگۆکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و وڵاتی به‌ریتانیا، ڕێكاره یاسایی و سیاسی و ته‌كنیكییه‌كانی هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانی كوردستان، گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.