Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/٢/١، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ مه‌مه‌د مه‌ولود یاكوت، كونسوڵی گشتیی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌ دیدارێكدا، دواین پێشهاته‌ سیاسی، ئه‌منی، ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و پرسی هه‌ڵبژاردنى خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌گشتی گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا.
سه‌باره‌ت به‌ پرسی هه‌ڵبژاردن، د. هێمن هه‌ورامی، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌مساڵدا كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌ كارى له‌پێشینه‌ی په‌رله‌مان له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ له‌یه‌كترنزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و گرتنه‌به‌رى ڕێكاره‌ یاساییه‌كان بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مى ئه‌و پێشنیازه‌یاسایانه‌ی كه‌ تایبه‌تن به‌ پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن و جه‌تیشی له‌سه‌ر پێویستیی مافی پێكهاته‌كان و ڕەچاوكردنی ئیرادە و بەرژەوەندییان و ڕێزگرتن له‌ بڕیاره‌كانیان كرده‌وه‌.
له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، پته‌وكردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی توركیا له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه‌ .