د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له شاندێكی كۆماری چینی میللی كرد
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٣⁄٢⁄١٣، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له ژوو ڕووی، یاریده‌ده‌ری وه‌زیر له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی كۆمۆنیستیی چین و شاندی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا، كه باڵیۆزی چین له عێراق و كونسوڵی چین به وه‌كاله‌ت له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یبوون، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی كۆماری چین بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ڕه‌وشی سیاسی و ئابووریی هه‌رێم و عێراق و به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری چینی میللی له گشت بوارێك و ئاستێكدا خرانه‌ڕوو.
د. هێمن هه‌ورامی، پوخته‌یه‌ك له كاره‌كانی په‌رله‌مان له ڕووی ژماره‌ی كورسی و لێژنه‌كانی په‌رله‌مان خسته‌ڕوو، هاوكات جه‌ختی له‌سەر به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری چینی میللی كرده‌وه له ڕووی سیاسی و ئابووری و هاتن و هاندانی سه‌رمایه‌گوزارانی كۆماری چین بۆ هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها به‌گرنگیه‌وه باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مان كوردستان و په‌رله‌مانی كۆماری چین كرد بۆ ئالوگۆڕیی زانیاری له چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مانیدا.
لای خۆیه‌وه ژوو ڕووی، یاریده‌ده‌ری وه‌زیر له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی كۆمۆنیستی چین، وێڕای ده‌ربڕِینی خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانەکەی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌هێزتر ده‌كه‌ین له عێراق و هه‌رێمی كوردستان له ڕووی سیاسی و ئابووری و بازرگانییه‌وه.