سەرۆکی پەرلەمان به‌شداریی له كۆنفڕانسی به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ ئازادیی ڕاده‌ربڕین له هه‌رێمی كوردستان كرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٣/٢/١٢، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له شارى سلێمانی به‌شداریی له كۆنفڕانسی "به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ ئازادیی ڕاده‌ربڕین له هه‌رێمی كوردستان" كرد، كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نییه‌ت (CDO) ڕێكخرابوو.
له كۆنفڕانسه‌كه‌دا، كه د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی، زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی په‌رله‌مان، بەرپرسانی حكوومی و حزبی، كه‌سایه‌تیی سیاسی، ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان، ئاماده‌یبوون، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا به وردی تیشكی خسته‌سه‌ر چه‌ندین لایه‌نی په‌یوه‌ست به مافه‌كانی مرۆڤ، ئازادییه گشتییه‌كان و ئازادیی ڕاده‌ربڕین و به گرنگییه‌وه ئاماژه‌ی به ڕۆڵی ده‌سته‌بژێری سیاسی و ئه‌و ئه‌ركه قورسه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان بۆ قسه‌كردن و هاتنه پێشه‌وه له تێكڕای ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه گشتییه‌كان كرد.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به پێداویستی و كه‌رەسته یاساییه‌كانی ئازادیی ڕاده‌ربڕین و ئازادییه گشتییه‌كان كرد، له‌م ڕووه‌وه هێمای بۆ یاساكانی خۆپیشاندان، یاسای كاری ڕۆژنامه‌وانی و یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری كرد و به یاسای باشی له قه‌ڵه‌مدان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به لایه‌نی ته‌شریعی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد یاساكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ندێكیان پێویستییان به باشتركردن هه‌یه و بۆ هه‌ندێك بواریش پێویستمان به یاسای نوێ هه‌یه.
ھەروەھا تیشكی خسته‌سه‌ر چه‌ندین قه‌یران و ئاڵنگاریی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، فه‌رهه‌نگی و ته‌شه‌نه‌كردنی گووتاری ڕقلێبوونه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی هاوچه‌رخ و سه‌رده‌میانه و ڕایگه‌یاند: "ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه بیر له‌وه بكاته‌وه یاسایه‌ك دابنێت بۆ ڕێگه‌گرتن له گووتاری ڕقلێبوونه‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئاماژه‌ی به ڕاپۆرتی ئاژانسه تایبه‌تمه‌نده‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕاپۆرتی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، ڕاپۆرتی كونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتان، ڕێكخراوه ناحكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و گووتی: "هه‌موو ئه‌و ڕاپۆرتانه به نكۆڵیلێكردن چاره‌سه‌ر نابێت و ئه‌بێ دانی پێدا بنێین و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان بده‌ین".
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، تیشكی خسته‌سه‌ر ڕه‌شنووسی یاسای میدیای ئه‌لیكتڕۆنی و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م تێپەڕاندنی، هاوكات جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه نابێت ڕۆژنامه‌نووس بێجگه له یاسای ڕۆژنامه‌وانی به هیچ یاسایه‌كی دیكه‌ی وه‌ك یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن سزا بدرێت و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت. ڕاشیگه‌یاند: "پابه‌ندیی كه‌سیی خۆم و پابه‌ندیی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نم له‌به‌رده‌متاندا سه‌باره‌ت به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه له ڕووی یاسادانان و له‌ناو بونیه‌ی ته‌شریعیدا هه‌ن"، گووتیشی: "هیواخوازم له ئاینده‌دا خولی شەشه‌می په‌رله‌مان بتوانێت زه‌مینه‌ی باشتر ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن بۆ داكۆكیكردن له ئازادیی ڕاده‌ربڕین، ئازادییه گشتییه‌كان و ئازادیی ڕۆژنامه‌وانی".