سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٣/٢/١، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له مارك برایسۆن ڕیچاردسۆن، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق كرد.
له دیدارێكی نێوانیاندا، كه خاتوو ڕۆزی كه‌یڤ، كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یبوو، باسی چه‌ند پرسێكی هه‌مه‌لایه‌ن سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان كرا. د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، تێڕوانینی ڕاشكاوانه‌ی خۆی بۆ دۆخی گشتیی سیاسی، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان و ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان خسته‌ڕوو.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبگیرێت.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتی كرده‌وه كه به‌پێی یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان ده‌رچووه، پێویسته هه‌ڵبژاردن ئه‌مساڵ له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.