سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە نوێنەری نیشتەجێی ئۆفیسی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی عێراق كرد
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٢/٦، د. ڕێواز فائق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پێشوازیی لە ئاوکە لوتسما، نوێنەری نیشتەجێی ئۆفیسی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی عێراق كرد.
لە دیدارێكدا بە وردی باسی چەند پرسێكی گرنگ لە بواری پەرەپێدانی توناكان و ڕۆڵی پڕبایەخی "UNDP" لە ھاوئاھەنگی و كاركردنی لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان لە ڕووی ئامادەكردنی چەندین خول و وێركشۆپ بۆ گەشەپێدانی كاری پەرلەمانی و بەھێزكردنی توناكان كرا.
له تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا، كە تایبەت بوو بەپرسی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کە یەکێکە لەو ئامانجانەی ڕێکخراوەکه کاری بۆ دەکات لە عیراق و هەرێمی کوردستاندا. سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند: "هەردوولا لە بهدیهێنانی ئەم ئەمانجە هاوبەشن، چونکە پەرلەمانی کوردستان یاسایەکی تۆکمەی بۆ بەرەنگاری دەرکردووە و بەدواداچوونیشی بۆ دەکات.
پرسی ژینگە و گۆڕانی كەش و ھەواش کە یەکێکی ترە لەو بوارانەی ڕێکخراوەکە لە پلانی کاری خۆیدا گرنگیی پێدەدات، لەوبارەیەوە د. ڕێواز فائق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، مەترسییەكانی وشكەساڵی و كەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی و ھۆكارەكان و چارەسەری دۆخەكەی بۆ ئامادەبووانی دیدارەكە خستەڕوو، ھاوكات باسی ئەو یاسا گرنگانەی كرد كە لەم خولەی پەرلەمان دەرچووێندراون بۆ پارێزگاریكردن لە سامانی ئاو و بەكارھێنانی وزەی نوێ لە بەرھەمھێنانی كارەبادا و هەروەها ئامادەکردنی ژینگەی یاسایی پەرەپێدان و پاراستنی سامانی ئاوی.
دواتر ئاوکە لوتسما، نیشتەجێی ئۆفیسی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی عێراق، پەرۆشیی خۆی بۆ ھاوئاھەنگیی زیاتری نێوان پەرلەمانی كوردستان و UNDP دەربڕی، جەختیشی لە ھاوكاریی بەردەوام كردەوە لە تێكڕای ئەو بوار و سێكتەرانەی كە UNDP كاری لەسەر دەكات.
ههر له دیدارهكهدا، بهرپرسی سهنتهرى توێژینهوهى پهرلهمانی كوردستان، كه ئامادهی دیدارهكه بوو، ڕاپۆرتێكی فراوانی لهسهر ئهو كارانهی پهرلهمان له داهاتوودا به هاوكاریی ڕێكخراوهكان دهیهوێت له بوارى پهرهپێدانی كارى پهرلهمانی و دامهزراوهیی ئهنجامی بدات پێشكهشی نوێنهرى ڕێكخراوهكه كرد.