Skip to the content
Menu

د. ڕێواز فائق پیرۆزبایی له‌ یه‌كگرتووی ئیسلامیی کوردستان ده‌كات

به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان..
به‌بۆنه‌ی (٢٩) بیست و نۆیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی، سەرجەم ئەندامان و دۆستانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکەین. هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین.
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا وەك هێزێكی سیاسیی میانڕەو و په‌رۆش بۆ چاكه‌ی گشتی لە پرۆسەی سیاسیی كوردستاندا، ڕۆڵی بەرچاو و ئه‌رێنیی هەبووە.
هیوادارین ئەم یادەتان ببێتە هەوێنی قووڵبوونەوەی ته‌بایی و یەکڕیزیی زیاتری نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و چاندنی گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌یی نێوان سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ و ئاینه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌ر شاد وسه‌رفراز و سه‌ركه‌وتووبن.
د. ڕێواز فائق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان