سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاوێژكاریی سه‌باره‌ت به بیرۆكه‌ی ڕه‌شنووسی پێشنیازه‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گووتارى ڕق و كینه كرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٣/٢/٢١، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاوێژكاریی سه‌باره‌ت به بیرۆكه‌ی ڕه‌شنووسی پێشنیازه‌یاسای "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گووتارى ڕق و كینه" كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه نوێنه‌رانى ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان، داواكاری گشتی، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، نووسینگه‌ی ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی په‌رله‌مان و ڕاوێژكارانی یاسایی په‌رله‌مان ئاماده‌یبوون، بیرۆكه‌ی ڕه‌شنووسی پێشنیازه‌یاسای "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گووتارى ڕق و كینه" به‌تێروته‌سه‌لى گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا و به‌وردی شرۆڤه‌ی ڕه‌هه‌نده یاسایی، كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی پێشنیازه‌یاساكه كرا.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له پره‌نسیپه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ڕێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه گشتییه‌كان، ڕه‌تكردنه‌وه‌ى گووتارى ڕق و كینه كرا و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه ده‌بێ ئه‌م پرسه به وردى كارى له‌سه‌ر بكرێت و نابێت ببێته هۆی كۆت و به‌ند دروستكردن له‌سه‌ر ئازادیی ڕاده‌ربڕین له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی زیاتر به پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ئازادییه گشتییه‌كان و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی.