لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان چەند پرسێک تاووتوێ دەکات
بەمەبەستی تاووێکردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی پەیوەست بە کاری لێژنەکە، پێشنیوەڕوێ ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٢/١٥ ، لێژنەی ناوخۆ و ئاشایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان، بەسەرپەرشتیی شاخەوان ڕەئوف بەگ، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامانی و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نووسراوانە كرا کە ئاراستەی لێژنەکە کرابوون، دوای گفتوگۆکردن وەڵامی پێویستییان درایه‌وه.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو به گفتوگۆكردمن له‌سه‌ر ھاتنی شاندی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان، کە ئه‌مه‌ش دوای سەردانی شاندێکی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان لە پەرلەمانی کوردستان بۆ بەغدا دێت به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردن و به‌دواداچوون بۆ دۆخی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، هه‌روه‌ها دروستکردنی سکرتاریەتێکی هاوبەش لەنێوان هه‌ردوو لێژنه‌كه‌دا كه له‌كاتی سه‌ردانى شاندی لێژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی ئاسایش و بەرگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاری لێدرابوو.