لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی ھاوخەمیی خۆی گەیاندە گەل و وڵاتی تورکیا

به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پرسە و هاوخه‌میی لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان به گه‌ل و وڵاتی توركیا بۆ قوربانییانى بوومەلەرزەکە، پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٣/٢/١٢، شاندێکی لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانى، بەسەرۆکایەتیی د. ڕێبوار بابکەیی، سەرۆکی لێژنە و ئه‌ندامیه‌تیی ژمارەیەک لە ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی گشتیی وڵاتی توركیاى له هه‌ولێر كرد و له‌لایه‌ن مه‌مه‌د مه‌ولود یاكوت، کونسوڵی گشتیی توركیا له هه‌رێمی كوردستان پێشوازیى لێكرا.
له دیدارێكدا، سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکان، پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی لێژنەکەیانى گه‌یانده كونسوڵخانه‌كه و له ڕێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه بۆ گه‌ل و وڵاتی توركیا.
لای خۆیەوە کونسوڵی تورکیا، سوپاسى لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌یان و ده‌ربڕینی هاوخه‌مییان بۆ قوریانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه و ستایشی حكوومه‌ت و خه‌ڵكی ھەرێمی کوردستان کرد کە وەک یەکەم لایەن ھاوکارییەکانیان گەیاندە تورکیا و بەردەوامیشن لە کەمپینەکانی کۆکردنەوەی کۆمەک و ھاوکاری بۆ گەلی تورکیا.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان، یاداشتی ماته‌مینیی له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریى كونسوڵخانه‌كه‌دا تۆمار كرد.