لێژنەی شەهیدان بەدواداچوون بۆ کارەکانی لێژنەكانی چاكسازی لە وەزارەتی شەھیدان دەكات
بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کارەکانی لێژنەکانی چاکسازی لە وەزارەتی شەھیدان و سەردانیكردنی بەڕێوەبەرایەتییەكانی كاروبارى شەهیدان و تاووتوێكردنی كێشە و گرفتەكانی كەسوكاری شەهیدان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٢/٢٠، لێژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانییانی سیاسی، به‌سەرپه‌رشتیی سوسن محەمەد میرخان، سەرۆكی لێژنه و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕیاردەر و ژماره‌یه‌ك لە ئەندامانى و ڕاوێژكارانى لێژنەكە كۆبووه‌وە.
كۆبوونه‌وه‌كه، بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان ده‌ستی پیًَكرد، پاشان ئەو نووسراوانەی ئاراستەی لێژنەكە كرابوون تاووتوێكران، ئەوانەی پێویستیان به وەڵامدانەوە هه‌بوو وه‌ڵام درانه‌وه، ئەوانەی تریش ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار كران بۆ كارى پێویست.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئەو لێژنە لاوەكییەی كه سەردانی وڵاتی ئەرمینیای كردبوو، بە ڕاپۆرتێك ناوەڕۆكی سەردانەكەیان بۆ لێژنەكه خستەڕوو.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر پرسی منداڵه ونبووه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، له‌و باره‌یه‌وه لێژنەكە بەنووسراوی فەرمی داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد سەرجەمی ئەو ڕێكارانەیان پێشكەش بكرێت كە بۆ منداڵە ونبووەكەی هەڵەبجە كراوە كە چەند ڕۆژێكە بۆتە باس و خواسى نێو خه‌ڵك، بۆئه‌وه‌ی بەتەواوی ڕێكاری یاسایی خۆی وەربگرێت بۆ یەكلایی بوونەوە.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكه‌شدا، لێژنە بڕیاری دا سەردانی لێژنەكانی چاكسازی لە وەزارەتی كاروبارى شەهیدان و ئه‌نفالكراوان بكات بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاساى چاكسازی.