Skip to the content
Menu

لێژنەی وزه‌ و سامانە سرووشتییەكان لەگەڵ نێردەی تایبەتیی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا كۆبووه‌وە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/٢/١، لێژنەی وزە و سامانە سرووشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی، به‌سه‌رپه‌رشتیی گولیزار ڕەشید سندى، جێگری سەرۆكی لێژنه‌ و ئاماده‌بوونى بەختیار شوكری، ئه‌ندامی لێژنه‌كه‌، پێشوازیى له‌ پڕۆفیسۆر گاریس ستانسفیڵد، نێردەی تایبەتیی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا و سالار ئەمین، بەرپرسی تیمی سیاسیی كۆنسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر كرد.
لە دیدارێكدا كه‌ له‌ هۆڵی پرۆتۆكۆل له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ لەبارەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و گاز و كێشه‌ دەستوورییەكانی نێوان هه‌ردوولا كرا.
پاشان باس لە كێشەی نەبوونی یاسای نەوت و گاز لە عێراق كرا، كە بۆتە ئاستەنگ لەبەردەم پرسی وزە و چارەسەرنەبوونی كێشەكانی پەیوەست بە نەوت و گازی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵیی عێراق.