بوتراجایا.. شاندێكی لێژنەی دەستپاکیی پەرلەمانى كوردستان له‌گه‌ڵ دەزگای دژه گەندەڵیی مالیزیا کۆبووەوە
بەمەبەستی سوودوەرگرتن لە ئه‌زموون و چۆنیه‌تیی ڕاییكردنی کاروبارەکانیان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٢/١٣، شاندێكی لێژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی بەڵێن ئیسماعیل، سەرۆکی لیژنە و ئه‌ندامیه‌تیی سه‌عید مسته‌فا ته‌ته‌رخان، جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و ژماره‌یه‌ك له ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لێژنەكه، كه ئێستا به سه‌ردانێك له مالیزیایه، لە بوتراجایا-ى پایتەختی سیاسیی ئه‌و وڵاته، سەردانی کۆمیسیۆنی دژە گەندەڵیی لە مالیزیا (macc) کرد.
لەو سەردانەدا، شاندی لیژنەكه‌ى په‌رله‌مان لەگەڵ بەرپرسی پلاندانان و ستراتیجی و چاودێریی سەرۆکی بەشە گرنگەکان لە کۆمیسیۆنه‌كه کۆبووەوە و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گرنگترین ڕێکارە یاسایی و ئەمنی و کلتووری و پەروەردەیی و گەشەپێدانەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی وەک گرنگترین میکانیزم و ڕێگه‌کانی بەرەنگاربوونەوەی له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌كه‌وه بۆ ئەندامانی لێژنەكه‌ى په‌رله‌مانی كوردستان خرایەڕوو و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا کە پەروەرده و ڕۆشنبیریی خەڵک لە دژی گەندەڵی، یەکێکە لە گرنگترین کارەکان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و دیارده‌یه.
شایه‌نی باسه کۆمیسیۆنی دژە گەندەڵیی مالیزیا (macc)، گەورەترین و باڵادەستترین دامەزراوەی ئەو وڵاتەیە و دامەزراوەیەکی سەربەخۆ و بەهێزە لە وڵاته‌كه‌دا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.