پهیامى د. هێمن ههورامی له ساڵوەگەڕی كارهساتی یهكی شوبات-دا
ساڵێکی دیکەش بە خەمناکییەوە، یادی کارەساتی جەرگبڕی ١ی شوبات دەکەینەوە، کارەساتێک لە بەرەبەیانییەکدا گیانی پاکی پۆلێک ڕۆڵەی قارەمان و سەرکردەی بوێری کوردستانی ستاند، لەو بەرەبەیانە کە خەڵک سەرگەرمی جەژن و خۆشی بوون، تیرۆریستان پیلانێکی چەپەڵ و نامەردانەیان جێبەجێ کرد و یەکەم ڕۆژی جەژنیشیان بەکارهێنا بۆ جێبەجێکردنی پیلانە گڵاوەکەیان بە سوودوەرگرتن لە میواندۆستی و برایەتی و تەبایی نێوان خەڵک و خەباتکارانی کوردستان.
١ی شوبات دووپاتکردنەوەی ئەو ڕاستییە بوو کە دوژمنان و ڕقهەڵگران بە یەکڕیزیی ئەم میللەتە ناڕەحەت و نیگەرانن، ئەوان هەموو هەلێک بۆ تێکدانی هەرجۆرە هاودەنگی و یەکڕیزییەک لە دەست نادەن، وەکو چۆن تا ئێستاش هەڕەشەی ڕاستهقینه لەسەر قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان هەیە.
لەکۆتاییدا، جارێکی دیکە سەرەخۆشی لە هەموو خەڵک و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکەین و سهرى ڕێز و حورمەت بۆ شههیدانی یهكی شوبات و سهرجهم شههیدانی كوردستان دادهنەوێنین.
د. هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
١ی شوباتی ٢٠٢٣