پهیامی پیرۆزبایی لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بەبۆنەی ھاتنەوەی ساڵیادی ئیسرا و میعراج
"بسم الله الرحمن الرحیم"
"سبحان الذی أسری بعبده لیلاً من المسجد الحرام الی المسجد الأقصی الذی باركنا حوله لنریه من ایاتنا انه هو السمیع البصیر"
"صدق الله العظیم"
بەبۆنەی هاتنەوەی یادی پڕ شكۆی شەوڕەوی ئیسرا و میعراجی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد ئەلمستەفا (دروودی خوای گەورەی لەسەربێت)، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان دەكەین.
هیوادارین هەموو ساڵێ ئەم یادە بەخێر و خۆشی بگەڕێتەوە و ببێتە ھاندەرێکی دیکە بۆ پەرەپێدان و چەسپاندنی گیانی برایەتی و خۆشەویستی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لەنێوان سەرجەم ئاین و نەتەوە جیاوازەکاندا.
لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە پەرلەمانی كوردستان
٢٠٢٣/٢/١٧