پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری تورکمان
بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری پێكھاتەی توركمان جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ڕۆژنامەنووسان، ئەدیب و نووسەرانی توركمان دەكەین، ئومێدەوارین ئەم یادە ببێتە مایەی توندوتۆڵكردنی زیاتری ڕایەڵە كلتووری و فەرھەنگیەكانی نێوان سەرجەم پێكھاتەكان و فراوانتر بوونی پانتایی ئازدی كاری ڕۆژنامەگەری لە ھەرێمی كوردستان، جێگەی خۆشحاڵیشە كە پەرلەمانی كوردستان، بڕیاری ژمارە(١) ی ساڵی ٢٠٢٠ ی دەرچوواند، بۆ بەفەرمیكردنی بۆنە نەتەوەیی و كلتورییەكانی پێكھاتەی توركمان، لەپێناو پتەوكردن و دەوڵەمەندكردنی فرەیی كلتوری، لە ھەرێمی كوردستان. دووبارە پیرۆز بێت ڕۆژی ڕۆژنامەگەری توركمان، ھەر سەركەوتوو و سەرفراز بن.
د.ڕێواز فائق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان