پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری تورکمان
بەبۆنەی (٢٥)ی شوبات، یادی پر شکۆی رۆژی رۆژنامەگەری تورکمانی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی تێکڕایی رۆژنامەنوسان و ئەدیب و نووسەران و رۆشنبیرانی هەرێمی کوردستان بەگشتی و پێکهاتەی تورکمان بەتایبەتی دەکەین، ئەم بۆنەیە رۆژێکی پیرۆز و قۆناغێکی گرنگی مێژووی رۆژنامەوانی پێکهاتەی تورکمانە و وەرچەرخانێکی رۆشنبیری گەورەیە. یەکەمین رۆژنامەی تورکمانی لە ٢٥ی شوباتی ١٩١١، بەناوی (الحوادث)، چاپ و بڵاوکرایەوە، کە دەورێکی باڵای هەبوو لە پاراستن و بڵاوکردنەوەی ئەدەبیاتی تورکمانی و فاکتەرێکی بەهێزبوو بۆ بەرەو پێشچوونی رەوشی رۆژنامەگەری تورکمانی و هەر لەو رێگەیەشەوە تواندراوە پارێزگاری لە بەها و داب و نەریت و کەلتور و رۆشنبیری تورکمانی بکرێت. جارێکی تر گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان دەکەین و هیواخوازین ئەم بۆنەیە هاندەرێک بێت بۆ زیاتر بەرەو پێشچوونی رەوشی رۆژنامەگەری و میدیا بەگشتی لە هەرێمەکەمان و پتەوبوونی هەماهەنگی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین و ئایینزاکان لە هەرێمی کوردستان.
منی نبی قهوچی
سکرتێریپەرلەمانی کوردستان
٢٥ی شوباتی ٢٠٢٣