Skip to the content
Menu

ڕێوڕەسمی کۆتایی پڕۆژەی پەیامی جگەرگۆشەکان به‌ڕێوچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٢/١٥، ناوەندی توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان و دەزگای ڕوانگە، بە ئامادەبوونی ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د سه‌رسپی، سەرۆکی دیوانی پەرلەمان و هیوا نه‌سره‌دین، جێگری سەرۆکی دیوان و ژمارەیەك لە ئەندامان و ڕاوێژكارانی په‌رله‌مان و بورھان ئەرگوشی، ڕاوێژکاری وەزیری پەروەردە، به‌رپرسی سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مان و نوێنه‌رى ده‌زگاى ڕوانگه‌، ڕێوڕەسمی کۆتایی پڕۆژەی "پەیامی جگەرگۆشەکان"، لە پەرلەمانی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، وێڕای پێشكه‌شكردنی چه‌ند وتارێك، پێشانگایه‌كی وێنه‌كێشان كه‌ ٥٠ منداڵ لە سەرانسەری ھەرێمی کوردستاندا تێیدا بەشداربوون له‌ ڕێگه‌ی تابلۆكاینانه‌وه‌ پەیامی "پاڕاستنی ژینگە"یان خسته‌ڕوو.