شاندێكی لێژنەی ئاوەدانکردنەوە و وه‌به‌رهێنان لەگەڵ سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان کۆبووه‌وە
![](/media/14176/kurdistan_parliament_lawadankrdnawa-sdwabar.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=133212920420000000)
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٣/٢/١٩، شاندێكی لێژنەی ئاوەدانکردنەوە و وه‌به‌رهێنان، بەسەرۆکایەتیی بەهجەت عه‌لی، جیگری سەرۆکی لێژنە و ئه‌ندامیه‌تیی ژمارەیەک لە ئەندامانی لێژنەكه، سه‌ردانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەكه‌وه پێشوازیی لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، تاووتوێی چەند پرسێكی پەیوەست بە پڕۆژەکانی وەبەرھـێنان، تایبەت بە سەلامەتیی ھاووڵاتییان لە باڵەخانە و یەکەکانی نیشتەجێبووندا کرا.
هه‌روه‌ك تیشک خرایەسـەر مەرجەکانی مۆڵەتدان بۆ پڕۆژەکانی وەبەرھـێنان، بەشێوەیەک کە بەرگەی کارەسات و ڕووداوە سرووشتییەکان بگرێت، ئه‌ویش بە لەبەرچاوگرتنی کۆدەکانی تایبەت به باڵەخانه و یەکەکانی نیشتەجێبوون و پێکھێنانى لێژنەی ھاوبەشی پەیوەندیدار به‌مەبەستى بەسەرکردنەوەی پڕِۆژەکان و چاودێریكردنیان.
بـەشێکـی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان شاندی لێژنەكه‌ی پەرلەمان و سـەرۆکى دەستەی وەبەرھـێنان، پرسی یەکەکانی نیـشتەجێبوون بوو بۆ كه‌مده‌رامه‌ت و کرێنشینان، لەوبارەیه‌وە سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بە شاندی لێژنەکەی په‌رله‌مانى ڕاگەیاند: "ئەو پرسه قۆناغی باشـی بڕیوە و لە داھاـوودا بهرهوپێشچوونەکانـی ئەو پرۆسه‌یه ڕادەگەیهـنین".