شاندێكی لێژنەی ئاوەدانکردنەوە و وه‌به‌رهێنان سه‌ردانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەكات
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٣/٢/١٩، شاندێكی لێژنەی ئاوەدانکردنەوە و وه‌به‌رهێنان، بەسەرۆکایەتیی بەهجەت عه‌لی، جیگری سەرۆکی لێژنە و ئه‌ندامیه‌تیی ژمارەیەک لە ئەندامانی لێژنەكه، سه‌ردانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى کرد و لەلایەن د. ئاگرین عه‌بدوڵا، بریکاری وەزارەتەكه‌وه پێشوازیی لێكرا.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەسەر دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ خێراترکردنی کارکردن و تەواوکردنی پڕۆژەكانی قیرتاوکردن و دووسایدکردنی ڕێگەکانی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت پڕۆژەکانی دووسایدكردنی ڕێگه‌ی نێوان سلێمانی گەرمیان و سلێمانی دەربەندیخان.
لە بەشێکی دیكه‌ی دیداره‌کەدا گفتوگۆ کرا لەسەر مەرجەکانی پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و له‌وباره‌یه‌وه داوا کرا مه‌رجەکانی سەلامەتیی زیاتر جەختی لێبکرێتەوە و ڕێگە بەهیچ پڕۆژەیەک نەدریت کە توانای بەرگەگرتنی کارەساتی سرووشتیی نەبێت.