Skip to the content
Menu

منى نبى قهوه‌چی هاوخه‌میی په‌رله‌مانى كوردستانی گه‌یانده‌ گه‌ل و وڵاتی توركیا

به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پرسە و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ گه‌ل و وڵاتی توركیا بۆ قوربانییانى بوومەلەرزەکە، ئه‌مڕۆ چوارشەممە ۲۰۲٣/٢/٨، منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی گشتیی وڵاتی توركیاى له‌ هه‌ولێر كرد و له‌لایه‌ن ئه‌میر تەکەر، جێگری کونسوڵی گشتیی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و عارف ئێرەم، پێشوازیى لێكرا.
له‌ دیدارێكدا، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی په‌رله‌مانی كوردستانی گه‌یانده‌ كۆنسوڵخانه‌كه‌ و له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه‌ بۆ گه‌ل و وڵاتی توركیا. هه‌روه‌ها پشتیوانی و گەیاندنی هاوکاریی بۆ لێقەوماوانی ئەو کارەساتە گەورەیە، بە ئەرکێکی مرۆییانەی خەڵکی کوردستان زانی.
لای خۆیەوە جێگری کونسوڵی تورکیا، زۆر سوپاسی هەڵوێستی سکرتێری پەرلەمان و پەرلەمانی کوردستانی کرد.
له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، یاداشتی ماته‌مینیی له‌ ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریى كونسوڵخانه‌كه‌دا تۆمار كرد.