سکرتێری پەرلەمان پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی کۆماری فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٣⁄٢⁄٢٦، منی نبی قھوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، پێشوازیی لە ئۆلیڤیێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتیی کۆماری فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا وێڕای باسکردنی دواین پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، تیشک خرایەسەر پرۆسه‌ی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و پرسەکانی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کورسیی کۆتاکان. هەروەها ئاماژە به كارى له‌پێشینه‌ی په‌رله‌مان له هه‌وڵه‌كانی بۆ له‌یه‌كترنزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان و گرتنه‌به‌رى ڕێكاره یاساییه‌كان بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مى ئه‌و پێشنیازەیاسایانه‌ی كه تایبه‌تن به پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن.
سەبارەت بە پرسی پاراستنی مافی پێکهاتەکانیش لە پرۆسەی ھەڵبژاردندا، سکرتێری پەرلەمان جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی مافی پێكهاته‌كان و ڕەچاوكردنی ئیرادە و بەرژەوەندییان و ڕێزگرتن له بڕیاره‌كانیان لەکاتی هەمواری یاسای هەڵبژاردنه‌كان كرده‌وه.
بەهێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانی وڵاتی فەڕەنسا، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو و جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی زیاتریان كرایه‌وه.