سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی پەرلەمانی نەمسا کرد
ئەمڕۆ پێنچشەممە ٢٠٢٣/٢/٩، منی نبی قهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی پەرلەمانی وڵاتی نەمسا، بە سەرۆکایەتیی د. ئێوا ئێرنست، جێگری سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی نەمسا و د. ئەندریا ناسی، کاربەڕێکەری باڵێۆزخانەی نەمسا لە بەغداد و شاندێكی یاوەریان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، کە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی له پەرلەمانی کوردستان ئامادەیبوون، باس لە دواین پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە بە گشتی کرا.
لە تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا، سکرتێری پەرلەمان بە وردی هەیکەلییەتی پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنەکان و چۆنیەتیی ڕاییکردنی کارەکانی پەرلەمان و پرۆسەی دەرچوواندنی یاساکانی له پەرلەمان بۆ ئامادەبووان شیکردەوە.
هه‌روه‌ها تیشکی خستەسەر پرۆسه‌ی هەڵبژاردن و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و بابەتی کورسیی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستان و ڕایگەیاند: "وەک دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان جەخت له‌سه‌ر پێویستیی ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌مساڵدا دەکەینەوە"، ئاماژه‌شی به كارى له‌پێشینه‌ی په‌رله‌مان له هه‌وڵه‌كانی بۆ له یه‌كتر نزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان و گرتنه‌به‌رى ڕێكاره یاساییه‌كان بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مى ئه‌و پێشنیازه یاسایانه‌ی كه تایبه‌تن به پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن كرد. وەک نوێنەری پێکهاتەکانیش جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی مافی پێكهاته‌كان و ڕەچاوكردنی ئیرادە و بەرژەوەندییان و ڕێزگرتن له بڕیاره‌كانیان لەکاتی هەمواری یاسای هەڵبژاردنه‌كان كرده‌وه.
به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانی وڵاتی نەمسا، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوون و جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی زیاتریان كرایه‌وه.