وەفدێکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان سەردانی کونسوڵخانه‌ی کۆماری گەلی چین ده‌كات
سەعات ١٠ى بەیانیی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٣/٢/١، وەفدێکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی ئەردەلان محه‌مه‌د سەرسپی، سەرۆکی دیوانى په‌رله‌مان و ئه‌ندامیه‌تیی هیوا نه‌سره‌دین، جێگری سەرۆکی دیوان و بەرپرسی به‌شی پەیوەندییەکان و بەرپرسی سەنتەری توێژینەوە و ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی بەشەکانی پەرلەمان، سەردانی کونسوڵخانه‌ی کۆماری گەلی چین-ى کرد.
لە دیدارێکدا، سه‌ره‌تا سەرۆکی دیوان، کورتەیەکی لەبارەی مه‌به‌ستی سەردانەکە و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هەردوولا خستەڕوو. پاشان جیگری سەرۆکی دیوان پوخته‌یه‌کی لەبارەی شێوازی کاری پەرلەمانی کوردستان بۆ كونسوڵی چین به وه‌كاله‌ت ڕوون كرده‌وه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، بەرپرسی به‌شی په‌یوەندییەکان، لەباره‌ی پەیوەندیی پەرلەمانی کوردستان بەکونسوڵخانەکان و پەرلەمانەکانی دونیا دوا. پاشان بەرپرسی سەنتەری توێژینەوە کورتەیەکی لەباره‌ی پێشخستنی کاری پەرلەمانی و دامەزراوەیی و بەیەکەوە کارکردنی لە بوارە جیاجیاكاندا خستەڕوو و راپۆرتێکی لەوبارەوە دایە کونسوڵی چین.
لە بەرامبەردا لیو ژینگیۆنگ، کونسوڵی کۆماری گەلی چین بە وەکالەت، خۆشحاڵیی خۆی بەو سەردانەى وه‌فدی په‌رله‌مانی كوردستان نیشاندا و ئەو زانیارییانه‌ی كه لەلایەن وەفدی پەرلەمان خرانەڕوو بە گرنگی زانی و بەڵێنیدا بە وردی کاریان لەسەر بکات.
لەبارەی هەرێمی کوردستانیشەوە، ڕایگەیاند: "پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی پەیوەندیی ستراتیژیمان لەگەڵ عێراق زۆر بە گرنگ دەزانین، چونکە هەرێمی کوردستان بەشێکی گرنگی دەوڵەتی عێراقی فیدڕالە و پەرە بە پەیوەندییەکانمان دەدەین لەگەڵ هەریه‌کیان لە هەموو ڕووێکەوە".