به‌غدا.. لێژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌كانى په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری عێراقی كرد
له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ به‌غدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٣/١/٢٤، شاندی لێژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراقی كرد و چاوی به د. عه‌بدولله‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق كه‌وت.
له دانیشتنێكدا سه‌رۆك كۆمار وێرای خۆشحاڵیی خۆی به‌و سه‌ردانه‌ی لێژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ربڕی و هیوای خواست كه بۆ تووندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مجۆره سه‌ردانانه به‌رده‌وام بن.
لای خۆیه‌وه شاخه‌وان ڕه‌ئوف به‌گ، سه‌رۆكی شاندى لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، به گه‌رمی سوپاسی سه‌رۆك كۆماری كرد بۆ ڕه‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته ز مه‌به‌ستی سه‌ردانی شاندی لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی بۆ سه‌رۆك كۆمار ڕوون كرده‌وه كه بۆ فسه‌كردن بووه له‌سه‌ر پرسه‌كانى پێشێلكردنی سیاده‌ی وڵات له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵاتی ئیران و توركیا و چاره‌سه‌ركردنی بۆشایی ئه‌منیی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هاوكاری و زیادكردنی ژماره‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور و خێراكردنی پرۆسه‌ی به پارێزگاكردنی شاری هه‌ڵەبجه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه، داواشى له سه‌رۆك كۆمار كرد كه له‌و ڕووه‌وه هاوكار و پشتیوانی‌یان بێت.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك كۆمار سه‌رباری پێشاندانی هاوكاری و پشتیوانیی خۆی له‌و داواكارییه‌ی شاندی لێژنه‌ی ناوخۆ، پێی وابوو ئه‌و ته‌وەرانه ڕه‌هه‌ندی نیشتمانی‌یان هه‌یه و بابه‌تگه‌لێكن چاره‌سه‌ركردنیان له به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌واوی هاووڵاتییانی عێراقدایه.