به‌غدا.. لێژنه‌ی ناوخۆى په‌رله‌مانی كوردستان به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا و سه‌رۆك و جێگری دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار كۆبووه‌وه
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ به‌غدا، لێژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠٢٣/١/٢٤، به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا و سه‌رۆك و جێگری دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌میاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا، فارس عیسا، خۆشحاڵیی به‌و سه‌ردانه‌ی لێژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌غدا ده‌ربڕی و تیشكی خسته‌سه‌ر دیارترین ئاریشه و گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و به ئومێده‌وه باسی له هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه كرد.
لای خۆیه‌وه شاخه‌وان ڕه‌ئوف به‌گ، سه‌رۆكی شاندى لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، سه‌ره‌ڕای ده‌ربرینی سوپاس و پێ‌زانین بۆ پێشوازی و ڕه‌خساندنی ئه‌و دیداره، تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی كه له دوو ڕۆژی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لێژنه‌كه‌یان گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر كردوون. هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆیشی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه ئه‌رێنییه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا هه‌بووه.
له كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌میشدا، شاندی لێژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك و جێگری دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، هه‌ردوولا خۆشحاڵیی خۆیان ده‌ربڕی به ئه‌نجامدانی ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه و هیوایان خواست كه بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگیی زیاتر سه‌ردان و كۆبوونه‌وه و دیداری دوولایه‌نه له‌نێوان داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ زیاتر و به‌رده‌وام بن.