Skip to the content
Menu

به‌سه‌رپه‌رشتیى د. ڕێواز فائق كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان له‌باره‌ى ڕه‌وشی چاكسازییه‌كانى هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو

به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى ڕه‌وشی چاكسازییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و گرفته‌كانیان، پێشنوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/١/٨، به‌سه‌رپه‌رشتیى د. ڕ ِێواز فائق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆ، كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، د. ڤالا فه‌رید، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان، داواكارى گشتى، سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم، مونا یاقۆ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتیى مافه‌كانى مرۆڤ و هه‌ردوو لێژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له‌ مافى مرۆڤ و كاروبارى یاسایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ هۆڵی پڕۆتۆكۆل له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان به‌ڕێوه‌چوو،
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشی چاكسازییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و كێشه‌ و گرفته‌كانیان، چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ سزادراوان، جێبه‌جێكردنی پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و باشتركردنی ڕه‌وشی خزمه‌تگوزارى له‌ چاكسازییه‌كان كرا.
شایانی باسه‌ لێژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردنى له‌ مافى مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ ماوه‌كانی ڕابردوودا چه‌ندین سه‌ردانى مه‌یدانیى بۆ چاكسازییه‌كانى هه‌رێم ئه‌نجامدابوو و ڕاپۆرتێكی گشنگیرى له‌وباره‌یه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان كردووه‌.