بڕوانامە و خەڵاتی ڕێزلێنانی سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی په‌رله‌مان بەسەر ڕاهێنەران و فەرمانبەرانی دیوانی پەرلەماندا دابه‌ش كرا
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/١/١٨، بە ئامادەبوونی ئەردەلان محه‌مه‌د سەرسپی، سەرۆکی دیوانى په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك لە ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی دیوانی پەرلەمان و عامر بۆتانی، بەڕێوەبەری پەیمانگه‌ی دیموکراسیی نیشتمانی (NDI) و شاندی یاوه‌رى و کاروان عوسمان، بەڕێوەبەری ئینیستتیوتی کیپا، قه‌ڵغانی ڕێزلێنان و خەڵات و بڕوانامە بەسەر ئه‌و ڕاهێنەر و فەرمانبەرانه‌ی دیوانی پەرلەمانی کوردستاندا دابەش کرا كه به‌شدارییان له خوڵه‌كانی به‌شى پەرەپێدانی توانامرۆییەکانى پەرلەمانی کوردستان كردبوو.
ئه‌مه‌ش دوابەدوای بەڕێوەچوونی زنجیرە خول و سیمنیارێک لەژێر ناوونیشانی (پێگەیاندنی فەرمانبەران) بۆ ماوەی حەفت هەفتە لە مانگه‌كانی ١١و ١٢ی ٢٠٢٢، لەلایەن (١٣) ڕاهێنەر بۆ نزیکەی (٣٧٤) بەشداربوو لە فەرمانبەران بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە هۆڵی پەناگیری له ته‌لارى په‌رله‌مان، بڕوانامە و خەڵاتی ڕێزلێنانی ئەردەلان محه‌مه‌د سەرسپی، سەرۆکی دیوانی پەرلەمان و هیوا نه‌سڕه‌دین، جێگری سەرۆکی دیوان، بەسەر تیمی ڕاهێنەران و ستافی پەرەپێدانی توانامرۆییەکان و بەشداربووانی پاکێجی (پێگەیاندنی فەرمانبەران)دا دابەش کرا.
شایەنی باسە لەماوەی ساڵێکدا ڕاهێنان و شیاندن بۆ ستافی ڕاهێنەرانی پەرەپەپێدانی توانامرۆییەکان به هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگه‌ی NDIی ئەمریکی بەڕێوەچووە و لەو چوارچێوەیەشدا خولێکی سێ ڕۆژە بۆ سەرجەم نووسینگەکانی پەرلەمانی کوردستان لە شاری سلێمانی و دهۆک و ئێدارەی ڕاپەرین به‌ڕێوه‌چووه.