Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ به‌رپرسی نوێی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هه‌ولێر كرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/١/١٦، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ د. تۆركیڵد بیزگ، به‌رپرسی نوێی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هه‌ولێر كرد.
له‌ دیدارێكدا، د. هێمن هه‌ورامی، پیرۆزبایی له‌ به‌رپرسی نوێی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هه‌ولێر كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك به‌رپرسی نوێی نووسینگه‌كه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌ركه‌ تازه‌كه‌یدا.
پاشان ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و دواین پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا و جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه‌، به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندیی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا.