جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له به‌رپرسی نووسینگه‌ی یۆنامی له هه‌رێمی كوردستان كرد
د. هێمن هه‌ورامی: "له‌ئێستادا لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌كی باش له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن"
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٣/١/٢٣، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له ڕیكاردۆ ڕۆدریگێز، به‌رپرسی نووسینگه‌ی یۆنامی له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا، دواین پێشهات و دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به گرنگییه‌وه باسی له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كرد و ڕایگه‌یاند: "هه‌ڵبژاردن مافێكی گشتیی خه‌ڵكی كوردستانه و پرۆسه‌ی دیموكراسیش به‌وه متمانه‌ى زیاتر ده‌بێت كه هه‌ر چوارساڵ جارێك له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی جیاوازی دید و تێڕوانینی لایه‌نه سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به‌شێوازى هه‌ڵبژاردنه‌كان و داواكارییان بۆ كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن و ئاماده‌كارییه ته‌كنیكییه‌كانی ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، كه مشتومڕیان له‌سه‌ربوو، ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ته‌مه‌نی خۆی درێژ كرده‌وه، بۆئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان بگه‌نه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه و ئاماده‌كارییه ته‌كنیكییه‌كانیش بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بكرێت، كه خۆشبه‌ختانه له ئێستادا لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌كی باش له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن".
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماژه‌ی به لایه‌نه سیاسی و یاسایی و ته‌كنیكییه‌كانی ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد و ڕایگه‌یاند: "بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مى ئه‌و پێشنیازه‌یاسایانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن، كه له‌لایه‌ن فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه به‌جیا پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كراون، له ماوه‌یه‌كی داهاتوودا په‌رله‌مانی كوردستان دەبێت بيانخاتە بەرنامه‌ی دانیشتنێكی نائاسایی خۆی و دوای ھاتنە ئارای خاڵی ھاوبەش و تێگەیشتنی سیاسیی لایەنەکان لەسەر ئه‌م پێشنیازه‌یاسایانه، ئەرکی پەرلەمانە ڕێوشوێنە یاساییەکانی تر بگرێتە بەر بۆئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میان بۆ بكرێت و پاشان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، لە هەمان کاتدا کۆمیسیۆن کارا بکریتەوە و شوێنە بەتاڵەکانی کۆمیسیۆن پڕ بکرێنەوە و پاشان له‌لایه‌ن ئه‌م كۆمیسیۆنه‌ی كه كارا ده‌كرێته‌وه زەمینەی تەکنیکی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەمساڵدا ئامادە بکرێت".
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، د. هێمن هه‌ورامی، داوای له یۆنامی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رجه‌م ئه‌و ڕِێكخراو و ناوه‌ندانه كرد كه چاودێریی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، له نزیكه‌وه چاودێریی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.