Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/١/١٧، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له ئۆلیڤیێ دیكوتینێ، كونسوڵی گشتیی كۆماری فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمى كوردستان كرد..
له‌ دیدارێكدا، باس له‌ دواین پێشهاته‌ سیاسی و ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆكانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق كرا و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ و ده‌ستوور كرایه‌وه‌.
به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوون و جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی زیاتریان كرایه‌وه‌.