Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ سه‌رۆكی به‌شی سیاسیی كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/١/٢٣، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ کاترین کرۆفت، سه‌رۆكی به‌شی سیاسیی كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمى كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌ دیدارێكدا، ڕه‌وشی سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ك گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا.
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا، د. هێمن هه‌ورامی، تیشكی خسته‌ سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕووی یاسایی و سیاسی و ته‌كنیكییه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌كارییه‌كانی په‌رله‌مانى بۆ ئه‌و پرسه‌ خسته‌ ڕوو.
به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو و جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی زیاتری كرایه‌وه‌.