د. ڕێواز فائق پێشوازیی له هه‌ردوو سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه و ڕاپه‌ڕین و نوێنه‌رانی ڕێكخراوی ئاسووده كرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٣/١/١٦، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له هه‌ریه‌ك له د. مه‌هاباد كامیل عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، د. په‌یمان ڕه‌مه‌زان، سه‌رۆكی زانكۆی ڕاپه‌ڕین و نوێنه‌رانی ڕێكخراوی ئاسووده كرد.
له دیدارێكدا گفتوگۆی ورد له‌باره‌ی ڕه‌وشی زانكۆكان و كارى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى به‌گشتی كرا، هاوكات چه‌ند بابه‌تێكی هه‌مه‌لایه‌ن و په‌یوه‌ندیدار به‌و پرسانه خرانه به‌ر باس، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له ستایشكردنی ئازایه‌تی و كارایی ژنانی ئه‌كادیمیست، مامۆستایانی زانكۆ و چالاكوانانی ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و هه‌ڵوێستی بوێرانه‌یانه‌یاندا، ڕایگه‌یاند: "ژنان له دامه‌زراوه فه‌رمییه جۆراوجۆره‌كان و له‌سه‌ر ئاستى كۆمه‌ڵگه ڕۆڵى كارایان هه‌یه له داكۆكیكردن له مافه‌كانی مرۆڤ به‌گشتى، ئازادییه گشتییه‌كان و یه‌كسانیی نێوان ژن و پیاو له ئه‌ركى كۆمه‌ڵایه‌تیى خۆیاندا، بۆیه په‌رله‌مانی كوردستان پشتیوانیی ته‌واوی خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆیان له هه‌ر وێستگه‌یه‌كی كاركردنیان كه پێویستیان بێت، به‌تایبه‌ت له ڕووی یاسایی و چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مانی"، گووتیشی: "داواكارین له هه‌مووان كه پاراستنى ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تى له سه‌رووى هه‌موو شتێكه‌وه بێت و ڕێگه‌نه‌ده‌ن خه‌باتى ده‌یان ساڵه‌ى ژن له هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ندێك چه‌مك و ده‌سته‌واژه تێكه‌ڵ و هاوتا بكرێت كه دوور و نزیك په‌یوه‌ندیى به خواستى ژنى كوردستانییه‌وه نییه".
لای خۆیانه‌وه ئه‌ندامانی شاندی میوان، به خستنه‌ڕووی تێڕوانینه‌كانیان بۆ هه‌لومه‌رجی ئێستای كوردستان و ئه‌و پاشاگه‌ردانییه‌ی كه له میدیای كوردیدا به‌دی ده‌كرێت، ته‌وه‌ری گفتوگۆكانیان فراوانتر كرد و هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پاراستنى ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تى له پێشه‌نگى كاره‌كانیان ده‌بێت، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد بۆ ئه‌و هه‌ڵوێست و پشتیوانییه به‌رده‌وام و ڕاشكاوانه‌یان.