لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی پیرۆزبایی لە ئەرمەنەکانی کوردستان دەکات
![](/media/13750/kurdistan_parliament_dsp.jpg?center=0.042016806722689079,0.42767295597484278&mode=crop&width=800&height=600&rnd=133211035970000000)
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای گەورەی لەسەربێت) بەپێی ساڵنامەی كەنیسەی ئەرمەن، ئەرسۆزۆکسی ڕۆژھەڵات، بەناوی لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی ئەرمەن لە هەرێمی کوردستان دەکەین. هیوادەخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی وھاندەرێکی دیکە بێت بۆ پەرەپێدان و چەسپاندنی زیاتری کلتووری بەیەکەوەژیان لەنێوان سەرجەم پێکھاتە ئاینی و نەتەوەییه‌كان، تا هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه به لانەی فره‌یى و پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتییانه و یه‌كترقبووڵكردن و ته‌بایى له‌نیوان هه‌موو پێكهاته‌کان بمێنێته‌وه.
جارێکی تر جه‌ژنى هه‌موولایەک پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خێر و خۆشى بگه‌ڕێته‌وه.
لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە پەرلەمانی کوردستان