Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و وه‌به‌رهێنان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ كاروباری لێژنه‌كه‌، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/١/٣٠، لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و وه‌به‌رهێنان، به‌سه‌رپه‌رشتیی به‌هجه‌ت عه‌لی، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى و ڕاوێژكارانی لێژنه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
سەرەتای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراو و یاداشتانەی ئاراسته‌ی لێژنه‌كه‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌ و ئه‌ندامان ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر نووسراوه‌كان خسته‌ڕوو، ئه‌وانه‌ی پێویستییان به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌بوو وه‌ڵام درانه‌وه‌ و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و کاری پێویست.
لە بەشێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکرا لەسەر ناجێگیری و گرانیی نرخی خزمەتگوزاری و کارەبا لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی شوقەکان و کۆمەڵگە تازەکانی شارەکان له‌ هەولێر، ئەندامان ڕای خۆیان خستەڕوو و داوایان کرد کە نرخەکان کەم بکرێنەوە، به‌جۆرێك کە لەگەڵ دۆخی ئابووریی هاونیشتمانییان و ڕووبەری شوقەکان بگونجێت.