هەردوو لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکانى پەرلەمانی کوردستان و لێژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سکرتاریەتێکی هاوبەش پێكده‌هێنن
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو لێژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان و لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له به‌غدا، كه بەسەرپەرشتیی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانى عێراق، كه دوێنێ دووشه‌ممه ٢٠٢٣/١/٢٣ به‌ڕێوه‌چوو، پێشنیازی دروستکردنی سکرتاریەتێکی هاوبەش لەنێوان هەردوو لێژنەکەدا کرا.
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە جارێکی تر هەردوو لێژنەکە بەسەرۆکایەتیی د. خالد عوبەیدی، سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و شاخەوان ڕەئوف بەگ، سەرۆکی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان، بۆ دووەمجار کۆبوونەوە به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ئه‌و پێشنیارە و تێیدا بە تێروتەسەلی باس لە میكانیزمه‌كانی دروستکردنی ئەو سکرتاریەتە کرا.
مەبەست لە دروستکردنی ئەو سکرتاریەتە بۆ پتەوکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی و هاوکاریی زیاترە لەنێوان هەردوو لێژنەكه‌دا، سکرتاریەتە دوو بنکەی ده‌بێت، یەکێک لە پەرلەمانی کوردستان و ئەویتریان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
لە کۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، بڕیار درا هەردوو لێژنە بەجیا ئەو بابەتە لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی ئەنجوومەنی نوێنەران باس بکەن بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندیی کۆتایی.